پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ سلێمانی‌ تۆمه‌تبارێكی داواكراویان ده‌ستگیركرد كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچوبوو.
 
دوای ئەوەی فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبارێك لەلایەن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ ئیداره‌ی‌ راپه‌رینه‌وه‌ گه‌یشته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كه‌ له‌لایه‌ن دادگاوه‌ بڕیاری‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ده‌رچوبوو به‌پێی‌ ماده‌ی‌ 408 له‌یاسای‌ سزادان، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌سپێكرد به‌مه‌به‌ستی‌ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تبار.
 
سه‌ره‌نجام توانرا تۆمه‌تبار (م، ق، ف) له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ ڕۆژهه‌ڵاتی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ ده‌ستگیربكرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە