سێ تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە هێرشیان كردبووە سەر هاوڵاتییەك و برینداریان كردبوو .
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە هێرشی كراوەتە سەرو تەقەی لێكراوەو بریندار بووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو چەكەدا كە بەتۆمەتباران بووە.
لەئێستادا تۆمەتباران
ز ، غ ، م لەدایكبووی 1991
ش ، ب ، ن لەدایكبووی 1990
ب ، ن ، ع لەدایكبووی 1967
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان