تۆمەتبارێک دەستگیرکرا
بەتۆمەتی دزیکردن، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدسادق تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لەقەزای سەیدسادق سکاڵای تۆمارکرد کە تۆمەتبارێک بەناوی هاوکاریکردن و یارمەتیدانی چۆتە ماڵەکەی، دواتر لەڕێگەی خواردنەوە سکاڵاکاری بێهۆش کردووەو موبایلەکەی بردووە.
پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا تۆمەتبار لەشاری سلێمانی بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (پ، ع، ح) دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.