بەتۆمەتی تەقەكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

بەتۆمەتی تەقەكردنی هەڕەمەكی و لە ژێرفشاری هێزەكانی پۆلیسدا تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد و دەستگیركرا.
دوای ئەوەی لەسنووری بنكەی پۆلیسی سەیوان دەنگی تەقە بیسترا ، هێزەكانی پۆلیس شوێن دەنگی تەقەكە كەوتن و دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، لە ژێر فشاری مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی سەیوان ، تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( م ، گ ، ن لە دایكبووی 2001 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە