پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه‌ ته‌قه‌ی‌ كردبوو
image

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردسات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ ته‌قه‌ی‌ كردبوو.
 
دوای‌ بیستنی‌ ده‌نگی‌ ته‌قه‌ له‌گه‌ڕه‌كی‌ كارێزه‌وشكی‌ شاری‌ سلێمانی‌، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس شوێن ده‌نگی‌ ته‌قه‌كه‌ كه‌وتن‌و گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ ڕووداوه‌كه‌، توانرا ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ كوردساته‌وه‌ دەستگیربكرێت. لەکاتی دەستگیرکردنشیدا دەستگیرا بەسەر چه‌كه‌كه‌یدا له‌جۆری‌ ده‌مانچه‌ كه‌ ته‌قه‌ی‌ پێكردبوو.
 
له‌ئێستادا تۆمەتبار (ب، ب، م) له‌دایكبووی‌ 1987 به‌بڕیاری‌ به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندیەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە