لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك چوار تۆمەتبار دەستگیركران
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك لە چەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی سكاڵایان تۆماركرد كە چەند كەسێك بوونەتە هۆی بێزاركردنیان، مەفرەزەكانی نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی لێكۆڵینەوەكانیشدا دانیان ناوە بەئەنجامدانی 16 تاوانی دزیكردنی پاتری ئۆتۆمبێل و كێبڵی كارەبای ماڵاندا.
لەئێستادا هەریەكە لەتۆمەتباران:
ب،م،ت لەدایكبووی 2004
ب،م،ت لەدایكبووی 2004
د،ب،ع لەدایكبووی 2004
ڕ،أ،ب لەدایكبووی 2005
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان