بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان بە ناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا
بەتۆمەتی فێڵكردن لە هاوڵاتیان بەناوی دامەزراندنەوە تۆمەتبارێك لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە دەستگیركرا.
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لە بارەی تۆمەتبارێكەوە كە فێڵی لە چەند هاوڵاتییەك كردووەو بەناوی دامەزراندنەوە بڕی 350 ملیۆن دیناری لەو هاوڵاتییانە وەرگرتووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەئەنجام گەیاندنی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان ، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی چوارچراوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ب، ج، ر لە دایكبووی 1985 ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لە هەریەك لە بنكەكانی پۆلیسی (بەكرەجۆ، سەرا، ئەزمەر و هەواری شار )فەرمانی گرتنی هەیە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی