تۆمەتبارێک بەتۆمەتی دزیکردن دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە بڕی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارو بڕی ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لەهاوڵاتییەک لەناو بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد کە بڕی یەک ملیۆن و ٣٥٠ هەزار دینارو ٢٥٠ دۆلاری ئەمەریکی لێدزراوە، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.
تۆمەتبار (أ، هـ، أ) لەدایکبووی ١٩٧٢ کە پێشینەی تاوانی هەیە، دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادان ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
هاوڵاتیان و خانەنشینان و موچەخۆران دڵنیادەکەینەوە کە هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەکاتی دابەشکردنی مووچەدا لەسەرجەم بانکەکاندا ئامادەییان هەیە بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵیان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی