پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سێ تۆمەتبار بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکران
image

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی ساختەکاری بەهاوکاری هێزی تایبەتی بارەگا 3 تۆمەتباریان بەبڕێک دراوی ساختەوە دەستگیرکرد کەبەنیاز بوون لەناوبازاڕدا ساغی بکەنەوە.
 
دوای ئەوەی لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی ساختەکاری و بەهاوکاری هێزی تایبەتی بارەگا چاودێری خرایە سەر 3 تۆمەتبار لەناوبازاڕی شاری سلێمانی، دەرکەوت کەبڕێک پارەی ساختەیان پێیەو بەنیازن ساغی بکەنەوە، بۆیە دەستبەجێ لەلایەن مەفرەزەکانەوە دەستگیرکران و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا بڕی 19500 دۆلاری ئەمریکی ساختەیان پێبووە.
 
لەئێستادا هەر 3 تۆمەتبار بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی- ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە