تۆمەتبارێك دەستگیركرا
بەتۆمەتی دزیكردن، مەفرەزەکانی نوسینگەی ڕزگاری نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا.
دوای ئەوەی دوو هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە لەناوچەی پیشەسازی سلێمانی دزییان لێكراوە، مەفرەزەكانی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا كە بەتۆمەتبار بووە.
لەئێستادا تۆمەتبار (چ، ش، خ) لەدایكبووی 1985 كە پێشینەی تاوانی هەیە، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان