بەتۆمەتی دزینی 300 ملیۆن دینار تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی بەش پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەبڕی 300 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون و كەرەستەی گرانبەهای دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە پارەو ئاڵتونی لێدزراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد كە بەدواداچوونی بەپەلەو جددی بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار .
سەرەنجام دوای لێكۆڵینەوەو بەدواداچون و كۆكردنەوەی زانیاری لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان- نوسینگەی ڕۆژئاوا توانرا لەماوەیەكی كەمداو بەهاوكاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەشاری هەولێر دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیراوە بەسەربڕی 300 ملیۆن دینارو بڕێك ئاڵتون و چەند پارچە كەرەسەتەیەكی گرانبەهادا.
لەئێستادا تۆمەتبار ( د، ك، م) لەدایكبووی 1997 بەناسنامە كوردو بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی ماددەی 443 ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی_ ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان