تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە، تۆمەتبارێك دەستگیرکرا کە بڕی 387 ملیۆن دیناری دزی بوو.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە بڕی 387 ملیۆن دیناری لەماڵەکەیدا لێ دزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنکەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوورەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت و دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو پارەیەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
 
تۆمەتبار (م، ع، ف) لەدایکبووی 1979 دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە