پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەساڵیادی ڕاپەڕیندا
لەیادی ٣٢ ساڵەی ڕاپەڕینە مەزنەکەی گەلەکەماندا کە لەدەروازەی ڕاپەڕین و لەشاری ڕانیەوە چەخماخەیدا، پیرۆزبایی لەهاوڵاتیانی خۆشەویست و ھێزەکانی پۆلیس و ھێزی پێشمەرگەو سەرجەم ھێزەئەمنییەکانی ترو کەسوکاری سەربەرزی شەھیدان دەکەین.
راپەڕین بەرھەمی ڕەنج و تێکۆشان و خەباتی چەندین ساڵەی گەلەکەمان و بەرھەمی خوێنی گەشی دەیان ھەزار شەھیدی قارەمان بوو کە بەبەشداری و پشتیوانی سەرجەم چین و توێژەکانی خەڵکی کوردستان و یەکڕیزیی ھێزە سیاسیەکان ھاتە بەرھەم.
لەم یادە مەزنەدا بەڵێن دووپاتدەکەینەوە کە وەک هەمیشە لەهەوڵ و کۆششی بەردەوامدا دەبین بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیانی خۆشەویست و دابینکردنی ئارامیی و ئاسایشی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان و پاراستنی دامودەزگا شەرعییەکانی حکومەت کە بەرھەمی ڕاپەرینن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان