پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی‌ دزراودا گیرا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوورەوە ده‌ستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەردا گرتنی هەبووە لە دادگای لێكۆڵینەوەی هه‌ولێر.
 
دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هه‌ولێره‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆدۆزینەوەو دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد.
 
دوای گەڕان‌و بەدواداچونەکان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوورەوە ئوتومبێلەکە کە لەجۆری لاندكروزه‌ره‌ بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت. پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەی هه‌ولێر دەکرێتەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە