دوو تۆمەتبار دەستگیركران و دەستیشگیرا بەسەر سێ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەردا
لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و دەستیش بگیرێت بەسەر سێ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا.
لەو هەڵمەتە دا توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی .
هەروەها دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێكدا .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیویەندییەكان