پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیان لەژنێک کردبوو
image

مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی تایبەتیان لەژنێک کردبوو.
 
دوای تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەسەر دوو تۆمەتبار کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆ تایبەتییەکانیان لەژنێک کردبوو، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچونیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
 
دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمه‌تباران بدۆزرێنەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌واره‌به‌رزه‌ی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ دەستگیربکرێن.
 
تۆمەتباران (ب، م، ح - م، ع، ك) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون‌و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەکان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە