پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا
image

لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی- نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیركرا و دەستیش گیرابەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبووە .
 
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكە دەستیپێكردو سەرەنجام توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە ئۆتۆمبێلەكەی پێبووە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگیرێت .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ك،ن،ن لەدایكبووی 1997) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان، ئۆتۆمبێلەكە ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە