بەتۆمەتی کاری ساختەکاریی و بازرگانی بەچەکەوە باندێکی پێنج کەسی دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی کوردسات، بههاوكاری نههێشتنی تاوانی ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی تاوانی ساختەکاریی باندێکی پێنج کەسیان دەستگیرکرد بەتۆمەتی کاری ساختەکاریی و بازرگانی بەچەکەوە.
دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس زانیاری پێویستیان لەسەر ژمارەیەک تۆمەتبار کۆکردەوە کە لەشێوەی بانددا پاسپۆرت و پێناس و چەند بەڵگەنامەیەکی تر ساختە دەکەن، ھەروەھا بازرگانی بەچەکەوە دەکەن، پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، لەچالاکییەکی ھاوبەشدا مەفرەزەکانی نوسینگەکانی نەھێشتنی تاوانی کوردسات و ڕۆژھەڵات و نەھێشتنی ساختەکاریی توانیان ھەر پێنج تۆمەتبارەکە لەکاتی دروستکردنی بەڵگەنامەی ساختەو مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی چەک دەستگیربکەن.
لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستیشگیرا بەسەر شەش چەک لەجۆری دەمانچەو چەند بەڵگەنامەیەکدا کە تۆمەتباران ساختەیان کردبوو.
لەئێستادا تۆمەتباران:
(ئ، ج، أ) لەدایکبووی ١٩٧٠
(م، ق، ک) لەدایکبووی ١٩٧٨
(ن، أ، ف) لەدایکبووی ١٩٧٧
(ق، ف، م) لەدایکبووی ١٩٧٦
(ر، ح، م) لەدویکبووی ١٩٦٢
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٨٩- ٢٩٨ لەیاسای سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان