سێ تۆمەتبار دەستگیركران
لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە سێ تۆمەتبار دەستگیركران.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە سێ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوەو بەزەبری چەقۆو هەڕەشە نزیكەی 30 ملیۆن دیناری عیراقییان لێسەندووە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا هەرسێ تۆمەتبارەكە بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕێك پارەدا كە بەتۆمەتباران بووە.
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران:
ر،س، ع لەدایكبووی 1988 ڕەگەز نێر
م،ع،س لەدایكبووی 1996 بەڕەگەز مێ
د،س،ع لە دایكبووی 1997 بەڕەگەز مێ
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی