بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لەدوو چالاكی جیادا و لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی-نوسینگەی بەكرەجۆ بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەمادەی هۆشبەر دەستگیركران.
لەچالاكییەكداو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی – نوسینگەی بەكرەجۆ بەتۆمەتی بەكارهێنانی مادەی هۆشبەر تۆمەتبارێك دەستگیركراو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەردا.
لەئێستادا تۆمەتبار (ش،م،ف لەدایكبووی 2000) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
لەچالاكییەكی ترداو لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی بەهاوكاری بەشی پۆلیسی فریاكەوتن تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە بەكارهێنەرو بازرگانی مادەی هۆشبەرە بووە.
لەئێستادا تۆمەتبار (ت،س،س لەدایكبووی 2002) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
پێشتر تۆمەتبار بەهەردوو مادەی ( 446 و 443 لەیاسای سزادان) لەبەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان