به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راو بنكه‌ی پۆلیسی
بۆ درێژه‌دان و به‌رده‌وامی سه‌ردانه‌كان، رێكه‌وتی ٢٠٢٥/٣/٢ به‌ڕێز عمیدی دكتۆر ئارام محمد ساڵح سعید به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی سه‌راو بنكه‌ی پۆلیسی رزگاری و نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رزگاری كرد.
مه‌به‌ستی سه‌ردانه‌كه پشكنین و دڵنیابوونه‌وه بوو له‌چۆنێتی به‌ڕێوه‌چوونی جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و فه‌رمانه‌كان له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ر جه‌ختیكرده‌وه له‌جێبه‌جێكردنی به‌په‌له‌ی بڕیاره‌كانی به‌ڕێز دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه به‌به‌رده‌وامی و پشكنینی تۆماره‌كان و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی شارستانییانه‌ی بنكه‌و نوسینگه‌كان بۆ كێشه‌ی هاوڵاتیان له‌چوارچێوه‌ی یاسا كارپێكراوه‌كان و پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری به‌تایبه‌تی.