تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا كه به‌ناوی سیحره‌وه پاره‌ی له‌ژنێك سه‌ندبوو
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه به‌ناوی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سیحره‌وه پاره‌ی له‌ژنێك سه‌ندووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ڕفاندنی منداڵه‌كه‌ی‌و بێهۆشكردنی لێكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ژنێك به‌ناوی به‌تاڵكردنه‌وه‌ی سیحره‌وه ده‌چێته ماڵێكه‌وه له‌یه‌كێك له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری سلێمانی‌و داوای بڕه پاره‌یه‌ك له‌خاوه‌ن ماڵه‌كه ده‌كات، كه ئه‌گه‌ر پاره‌كه‌ی پێنه‌دا، ئه‌وا بێهۆشی ده‌كات‌و منداڵه‌كه‌ی ده‌ڕفێنێت، دوای پێدانی پاره‌كه، جارێكی دیكه‌و دوای چه‌ند ڕۆژێك ژنه تۆمه‌تباره‌كه داوای بڕه پاره‌یه‌كی تر ده‌كات، دواتر خاوه‌ن ماڵه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس ئاگادار ده‌كاته‌وه‌و سكاڵای یاسایی تۆمار ده‌كات، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه ماڵه‌كه‌و ڕێوشوێنی پێویستیان گرته‌به‌ر بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار، سه‌رنجام توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌ستگیربكرێت.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌شدا توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌یه‌دا كه تۆمه‌تبار له‌خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی سه‌ندبوو.
له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ك، پ، أ) له‌دایكبووی 1977 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو به‌پێی مادده‌ی 444 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین له‌كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی نه‌خوازراودا ده‌توانن ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌هێڵه گه‌رمه‌كانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییه‌وه (به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن 104 - به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان 105) .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان