پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە فێڵی لە كچێك كردبوو
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕزگاری تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە بە فێڵ 15 ملیۆن و 500 هەزار دیناری لە كچێك سەندبوو .
 
دوای ئەوەی كچێك سكاڵای لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە بە فێڵ پارەی لێوەرگرتووە و لەڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوونەكان توانرا لەماوەی كەمتر لە 24 سەعات تۆمەتبار لە شاری هەولێرەوە بهێنرێتە سلێمانی و لەلایەن بنكەی پۆلیسی ڕزگارییەوە دەستگیربكرێت و بەشێك لەپارەكانیش دەستیبەسەردابگیرێت .
 
لە ئێستادا تۆمەتبار (م، ف، ع لەدایكبووی 2003، دانیشتووی هەولێر-سەیدئاوا) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 452 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە