بەتۆمەتی ھەوڵدان بۆ غەشكردن لەتاقیكردنەوەكاندا دوو تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ به‌شی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بەنیازبوون لەكاتی تاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش (قۆپیە) بكەن.
 
دوای كۆكردنەوەی زانیاری و چاودێریكردنی چەند تۆمەتبارێك كە بەنیازبوون لەڕێی ئامێری بێ تەل و مۆبایلەوە لەتاقیكردنەوە گشتییەكاندا غەش بكەن، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباران لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوردساتی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن.
 
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک‌و دوو ئامێری بێ تەل و دوو مۆبایلدا كە تۆمەتباران بەنیازبوون بۆ غەشكردن بەكاریبھێنن.
 
لەئێستادا تۆمەتباران (م، ع، م) له‌دایكبووی‌ 1999 و (د، م، ع) له‌دایكبووی‌ 1998 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە