دوو تۆمەتبار دەستگیركران
لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە لەلایەن دادگاكانەوە فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.
دوای ئەوەی دوو فەرمانی دەستگیركردن لە لایەن هەریەك لە دادگای كەتنی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانی یەك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لە لایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانییەوە ، لە دوو چالاكی جیادا هەردوو تۆمەتبار بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن
لە ئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران ،
(ف، ق، م ) لەدایكبووی 1976 بەپێی ماددەی 7 لەیاسای توندوتیژی خێزانی
(م، م ) بەپێی ماددەی 456 لە یاسی سزدانی عیراقی ، ڕاگیروان.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی