بەتۆمەتی هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی تۆمەتبارێك دەستگیركرا
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی كردبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك لە بنكەی پۆلیسی بازیان سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی كەسیی لێكراوە ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی بازیانەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( س ، أ ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 430 ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.