پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە بەناوی ئەفسەرو كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی جیهان بەگشتی و موسڵمانانی كوردستان بەتایبەتی دەكەین.
هەروەها جەژنی قوربان پیرۆز دەكەین لەسەرجەم ئەفسەرو كارمەندانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ، بەتایبەت ئەفسەرو كامەندە ماندوو نەناسەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی.
وەك بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە پارێزەری سەرو ماڵیان دەبین و سەرجەم هێزەكانمان لەئامادەباشی زیاتردا دەبن بەئامانجی بەڕێوەچوونی جەژنێكی ئارام بۆ هاوڵاتیان.
دووبارە جەژنی قوربان لەسەرجەم موسڵمانان پیرۆز دەكەین..
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان