دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا
لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بە بەشی پۆلیسی شارەزوور دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەلارەوە داواكراو بووە.
دوای ئەوەی فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێكی دزراو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەلارەوە گەیشتە بەشی پۆلیسی شارەزوور ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزوور ئۆتۆمبێلەكە بدۆزرێتەوەو دەستیبەسەردا بگیرێت.
دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ئۆتۆمبێلەكە ڕادەستی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی