یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانەسەر رێستۆرانتێک لەشاری سلێمانی خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد
image

شەوی ڕابردوو لە ڕێستۆرانتی فانسی لەشاری سلێمانی شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو و تەقەکرا.
هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی بەردەوام بوون لە گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران ، سەرئەنجام یەکێک لە تۆمەتبارەکان خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کردو دەستیش گیرا بەسەر چەکێک لەجۆری دەمانچەی تورکی.
لە ئێستادا تۆمەتبار (ز،ح،ع ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
هێزەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بۆ دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارانەی تر کە لەلایەن بەڕێز دادوەرەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و لە داهاتوشدا هەر کەسێک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەربچێت هێزەکانمان دەستگیری دەکات.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە