پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی لە سێ‌ كەس كردبوو.
دوای ئەوەی لە لایەن سەنتەری فریاكەوتنی سلێمانییەوە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەت ئاگاداركرانەوە لە ڕوداوێكی تەقەكردن لە گوندی باریكە، دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت لەلایەن تۆمەتبارێكەوە تەقە لە سێ‌ كەس كراوە، دوای گەیاندنی بریندارەكان بۆ نەخۆشخانە هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر چەكیكی جۆری دەمانچە كەبە تۆمەتبار بووە.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( م، ج، ع ) بەبڕیاری بەرێز دادوەر و بەپێی ماددەی 405-31 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
 
 
 
 
 
 
 
 
 
 

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە