ئەنفال ... زامێكی لەبیرنەكراو
image

ئەمڕۆ 37 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفال تێدەپەڕێت، ئەنفال بە یەكێك لە تاوانە گەورەكان دژی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت، كە لەلایەن رژێمی لەناوچووی بەعس دژ بە گەلی كورد ئەنجامدرا كە تێیدا 182هەزار ژن و منداڵ و گەنج و پیر لەم شاڵاو و تاوانەدا گیانیان لەدەستدا و بێسەروشوێن كران و ئامانجیش لەم كارە قێزەونە لەناوبردنی نەتەوەی كورد بوو، ناوی پڕۆسەكەش نرا ئەنفال.
ئەم تاوانەی كە بەرامبەر بە خەڵكی بێدیفاعی گوند و دێهاتی كوردستان كرا ئازارێكە بێ كۆتایە لە دڵ و دەروونی هەمواندا و لەبیرچوونەوەی نییە.
دروود بۆ شەهیدانی ئەنفال و سڵاو بۆ خۆراگریی كەسوكار و یادگاری شیرینینان.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە