لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا و دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گیرا.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمارکرد کە ئۆتۆمبێلەکەی دزراوە ، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونەکانیان دەستپێکردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێلی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکەشدا بگیرێت.
لەئێستادا تۆمەتبار ( ح ، أ، ق لەدایکبووی ١٩٧٦ ) بە بڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلیمانی