پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سێ تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێکی زۆر پارەیان دزی بوو.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی ٤٠ ملیۆن دینارو ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.
 
لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو پارەیەدا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان.
 
لەئێستادا تۆمەتباران ( م، ج، س ) و ( ب، ق، م ) و )ن، ج، ک ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە