پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


لەسەر دۆسیەیەكی كوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوشتن‌و نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتن‌و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ دیاله‌وه‌ داواكراوبوون.
 
دوای ئەوەی فەرمانی ده‌ستگیركردنی‌ دوو تۆمه‌تبار لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی پارێزگای‌ دیاله‌وه‌ گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی هەردوو تۆمەتبار.
 
پاش كۆكردنه‌وه‌ی‌ زانیاری‌‌و ئه‌نجامدانی‌ لێكۆڵینەوەی‌ پێویست، توانرا هه‌ردوو تۆمه‌تبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی‌ كوشتن‌و نوسینگه‌ی‌ ناوبازاڕی‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانه‌وه‌ دەستگیربكرێن.
 
لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (أ، س، ع - د، ك، ع) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و دوای تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان ڕەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێنەوە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە