بەتۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێك تۆمەتبارێك دەستگیركرا
مەفرەزەكانی نوسینگهی ڕۆژئاوای بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەكی دزیبوو.
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای لەبهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوان تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوه، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕانو بەدواداچونەكان، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگهی ڕۆژئاوای بهشی پۆلیسی نههێشتنی تاوانهوه بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێتو دەستیشبگیرێت بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا كە تۆمەتبار دزیبووی.
تۆمەتبار (ب، ئـ، ف) لەدایكبووی 1988 دانی بهتاوانهكهیدا ناوهو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینهوهكان بهردهوامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان