پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


لەسەر سكاڵای چەند هاوڵاتییەك و بەتۆمەتی دزیكردن تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە و لەسەر سكاڵای سێ‌ هاوڵاتی كە دزییان لێكرابوو تۆمەتبارێك دەستگیركرا.
 
دوای ئەوەی سێ‌ هاوڵاتی سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە و پارەو كەلوپەلی دوكانەكانیان دزراوە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن نوسینگەی ڕۆژئاوای نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دەستگیربكرێت.
 
لەئێستادا تۆمەتبار( س،ك،خ بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو تۆمەتبار پێشینەی تاوانی هەیە بە دزیكردن.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە