پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران
image

مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەر بەبەشی پۆلیسی شارەزور سێ‌ تۆمەتباریان دەستگیركرد.
 
دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلەكەی لێدزراوە، بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی ڕاسپارد كە بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران.
 
دوای لێكۆڵینەوەكان و دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی زەڕایەنی سەربەبەشی پۆلیسی شارەزور تۆمەتباران لە گوندی زڕگوێز بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن و دواتر توانرا لەلایەن بنكەی ناوبراوەوە ئۆتۆمبێلەكە لە قەزای كۆیە بدۆزرێتەوە.
 
لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران
ن،خ،م لەدایكبووی 1994
گ،م،ف لەدایكبووی 1988
ف،ح،ح لەدایكبووی 1984
كە پێشینەی تاوانیان هەیەو لە چەند بنكەیەكی تر داواكراون بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە