سێ تۆمەتبار دەستگیركران
مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی سنوری ناحیەکە مۆلیدهو كێبڵی كارهباییان دزیبوو.
دوای تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە.
لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (س، م، م) ، (ع، ك، م) ، (ر، س، غ)
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراونو لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندنو پەیوەندییەكان