دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە چەند دوكانێكیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو
image

لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران كە زیاد لە 15 دوكانیان لەناوبازاڕی شاری سلێمانی بڕیبوو .
 
دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەك سكاڵایان تۆماركرد كە دزییان لێكراوە ، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای گەڕان و لێكۆڵینەوەكان و وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن كە دزییان لە زیاتر لە 15 دوكان لە بازاڕی دارەسوتاوەكەی شاری سلێمانی كردبوو.
 
لە ئێستادا تۆمەتباران :
ع،س،أ لەدایبكبووی 2005
أ،س،ح لەدایكبووی 2003
بەناسنامە عەرەب ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە