سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
به‌تۆمه‌تی مامه‌ڵه‌كردن به‌بریكارنامه‌ی ساخته، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی زانیاری گه‌یشته هێزه‌كانی پۆلیس كه تۆمه‌تبارێك به‌بریكارنامه‌ی ساخته‌و به‌بێ ئاگاداری خاوه‌نه‌كه‌ی به‌نیازه خاوه‌ندارێتی ئوتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر بگوازێته‌وه سه‌ر كه‌سێكی تر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی به‌كره‌جۆ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو توانرا له‌ناو بینای دادنوسی به‌كره‌جۆ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت.
له‌به‌رده‌وامیی لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسدا ده‌ركه‌وت كه دوو تۆمه‌تباری تر هاوكاری تۆمه‌تباری یه‌كه‌م بوون‌و توانرا دوو تۆمه‌تباره‌كه‌ی تریش ده‌ستگیربكرێن. له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا.
له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (غ، خ، ع - س، غ، خ - ع، س، ع) كه به‌ڕه‌گه‌ز عه‌رەبن، به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌رو به‌پێی مادده‌کانی 289-298له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان