ڕاگەیەندراوێک لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
image

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رەتیدەکاتەوە ئەمشەو لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی ڕوداوی نەخوازراو ڕویدابێت.
ئەمشەو لەهەندێک پەیج و ماڵپەر هەواڵێکی بێ بنەما بڵاو کراوەتەوە کە گوایە لەگەڕەکی سەرچنار لە شاری سلێمانی گرژی و ئاڵۆزی ڕویداوەو تەقە کراوەو دوو هاوڵاتیش بریندارن، ئێمە بە پێویستمان زانی هاوڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان دڵنیابکەینەوە ئەو هەواڵانە سەراپایان دورن لەڕاستییەوە، ئەمشەو وەک شەوانی تر شاری سلێمانی شەوێکی ئارام بەڕێدەکات و تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕونکردنەوەیە هیچ ڕوداوێکی نەخوازراو تۆمار نەکراوە.
لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنین هێزەکانمان لەسەرجەم کوچەو کۆڵانەکان ئەرکی فەرمی خۆیان بەجێدەگەیەنن و هەر کەسێکیش سەرپێچی یاسا بکات و هەوڵی تێکدانی ئارامی شار بدات، ڕێکاری یاسایی لەگەڵ دەگیرێتەبەر، هەر پەیج و ماڵپەرێکیش هەواڵی ناڕاست بڵاو بکاتەوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکەین و ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە