پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


تۆمەتبارێك دەستگیركرا
image

لە لایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە كاری سیحرو جادووی دەكرد.
دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس كەوا كەسێك كاری سیحر و جادوو دەكات ، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا لە لایەن بنكەی پۆلیسی عەربەتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت.
لە ئێستادا تۆمەتبار ( ت، أ، ح لەدایكبووی 1982 ی دایشتووی كامپی باریكە ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 240 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەك كتێب و چەند كەلوپەلێكی دیكەدا كە بۆ سیحر و جادووكردن بەكاری هێناوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە