تەقەکەرێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنکەی پۆلیسی کوردسات تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە لەشاخی ئەزمەڕ تەقەی کردبوو.
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ تۆمەتبارێک لەشاخی ئەزمەڕ لەئوتۆمبێلەکەیەوە تەقەی کرد، دەستبەجێ بەڕێز بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرەنجام و لەماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمەتبارەکە بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی ھێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و بنکەی پۆلیسی کوردساتەوە دەستگیربکرێت.
لەکاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێل و ئەو چەکەی تۆمەتبار تەقەی پێکردبوو.
لەئێستادا تۆمەتبار (ھ، ع، أ) لەدایکبووی ١٩٩٣ بەبڕیاڕی بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی - ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان