سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیركرا
مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوانی سلێمانی له‌دو چالاكی جیادا سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوڵاتی له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵایان تۆماركرد كه ماتۆڕسكیله سێ تاییه‌كه‌یان لێ دزراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران دەستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی دزینی ئوتۆمبێل به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی عه‌ربه‌ت دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كانیشدا ده‌ستگیرا به‌سه‌ر هه‌ردوو ماتۆڕسكیله دزراوه‌كه‌دا.
لەئێستادا هه‌ردوو تۆمەتبار (ر، ن، أ) له‌دایكبووی 2001 (م، ف، ن) له‌دایكبووی 2002 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. یه‌كێك له‌تۆمه‌تباره‌كان له‌سه‌ر دۆسییه‌كی دیكه‌و به‌پێی مادده‌ی 443 لەیاسای سزادان داواكراو بوه‌و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی هه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌و پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی نوسینگه‌ی كوردساتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان به‌ناوی (پ، د، م) له‌دایكبووی 1998 ده‌ستگیركرد كه له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی پێنجوێنه‌وه داواكراو بووه، دوای گرتنه‌به‌ری ڕێكاره یاساییه‌كان، ڕاده‌ستی بنكه‌ی پۆلیسی پێنجوێن كراوه‌تەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان