تاوانبارێک دەستگیرکرا
مەفرەزەکانی نەهێشتنی تاوان /نوسینگەی کوردسات تاوانبارێکیان دەستگیرکرد کە حوکمی بەندکردنی غیابی (ئامادە نەبوونی) هەبووە.
دوای ئەوەی مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات، زانیاریان دەست کەوت لەسەر شوێنی تاوانباری هەڵاتوو ، کە لەلایەن دادگاوە سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێنراوە بۆ ماوەی حەوت ساڵ بە پێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادان، بەڵام تاوانبار هەڵاتووە، توانرا بدۆزرێتەوە دەستگیربکرێت.
لە ئێستادا تاوانبار (ب،ع،م) لەدایکبووی ١٩٨٨ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندە.
جێی ئاماژەیە تاوانبار پێشینەی تاوانی دزیکردنی هەیە و لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی کوردسات داواکراو بووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ، ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان