چوار تۆمەتبار دەستگیركران
بەتۆمەتی دزیكردن و لە چەند چالاكییەكی جیادا لە لایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە چوار تۆمەتبار دەستگیركران .
لەچالاكییەكدا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك لە لایەن هەردوو نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی دزینی ئۆتۆمبێل و نوسینگەی ڕۆژهەڵاتی نەهێشتنی تاوان توانرا تۆمەتبارێك دەستگیربكرێت كە ماتۆڕسكیلی هاوڵاتییەكی دزیبوو ، لەكاتی دەسگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ماتۆڕسكیلێکدا .
لەدوو چالاكی ترداو لەلایەن نوسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە تۆمەتباران هەستاون بەدزیكردن لە سنوری گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی و تۆمەتبارانیش پێشینەی تاوانی دزیكردنیان هەیە .
لە ئێستا سەرجەم تۆمەتباران
ی.د.ع
ژ.ش.ح
أ.س.خ
م.ب.ع
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە .
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان