پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


به‌ڕێز عه‌مید د. ئارام محه‌مه‌د پێشوازی‌ له‌سه‌رۆكی‌ دادگای‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ كرد
image

به‌ڕێز عه‌مید د. ئارام محه‌مه‌د صاڵح، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی پێشوازیکرد لە‌ به‌ڕێز لیوای‌ مافپه‌روه‌ر دلێر عه‌لی‌ حه‌مه‌، سه‌رۆكی‌ دادگای‌ هێزه‌كانی‌ ئاسایشی‌ ناوخۆ/2 و هه‌ریه‌ك له‌به‌ڕێزان لیوای‌ دكتۆر به‌رهه‌م محمد زاهیر، عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد، عه‌میدی‌ مافپه‌روه‌ر سالار عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د ئه‌ندامانی‌ دادگاکەو ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌فسه‌رانی‌ دادگای‌ ناوبراو کە به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایی كردن له‌ده‌ستبه‌كاربوونی‌ به‌ڕێز عه‌مید د. ئارام محه‌مه‌د صاڵح سەردانیان کردبوو‌‌.
 
له‌سه‌ردانه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌پشتیوانی‌‌و هه‌ماهه‌نگی‌ زیاتری‌ نێوان دادگاو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ كرده‌وه‌.
 
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە