پۆلیسی سلێمانی


چاوەڕوانبە


ڕونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە
image

لەچەند پەیج و سایتێكی ئاژاوەگێرو بەمەبەست بۆ ناشرینكردنی شاری سلێمانی هەواڵێك بڵاوكراوەتەوە كە گوایە هێزێكی كۆماندۆی كوردستان و مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گرژی كەوتووەتە نێوانیان ، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئەو هەواڵە سەراپای دورە لە ڕاستییەوە .
 
ڕوداوەكە بەجۆرێك بووە مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین سەرقاڵی گرتنی تۆمەتبارێك بوون و لەوێ‌ كارمەندێكی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان ئامادەیی هەبووە و هاوكاری هێزەكانی پۆلیسی كردووە، دواتر دوو مەفرەزەی هێزەكانی كۆماندۆ بۆ هاوكاریكردنی هێزەكانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی ڕوداوەكە ، سەرەنجام توانراوە دەستبگیرێت بەسەر چەكێك و ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتبار بووە.
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە