سێ تۆمەتبار دەستگیركرا
مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین سێ تۆمەتباریان له‌كاتی دزی كردن‌دا دەستگیركرد.
له‌میانه‌ی گه‌ڕانه به‌رده‌وامه‌كانی مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی ڕاپه‌ڕین بۆ ناو بازاڕ‌و گه‌ڕه‌كه‌كان، توانرا سێ تۆمه‌تبار له‌كاتی دزی كردن‌دا ده‌ستگیربكرێن كه بتڵی غاز‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی تریان دزیبوو.
له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلی تۆمه‌تباران‌و چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه‌و چه‌ند ئامێرێكی تردا كه بۆ تاوانی دزی كردن بەكاریانهێناوە .
لەئێستادا سه‌رجه‌م تۆمەتباران (م، ف، م) له‌دایكبووی 1997 و (هـ، ر، ك) له‌دایكبووی 2002 و (هـ، هـ، ع) له‌دایكبووی 2003 بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان