دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوە دەستگیرکران
image

پاش ئاگاداربوونی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی بەڕێوەبەرایەتیمان بەهەستانی دوو کەس لەشاری سلێمانی/گەڕەکی بەختیاری بەکۆکردنەوەو وەرگرتنی پارەی جەژنانە لەهاوڵاتیان بەناوی کۆمپانیای پاکەرەوەوە.
دەستبەجێ مەفرەزەکانیان ئامادەی شوێنی ئەو هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بوون و توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگیرێت بەسەر ئەو بڕە پارانەدا کە وەرگیرابوون.
پاش ڕادەستکردنیان بەبنکەی پۆلیسی بەختیاری و پاش ئەوەی دانیاننا بەئەنجامدانی تاوانەکەدا و بەبڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند هەردوو تۆمەتباری بەڕەگەزنامە عەرەب ، هەریەک لە (م، ج، م - ض، ص، ن) ڕاگیران و لێکۆڵینەوە لەبابەتەکە بەردەوامە.
بەپێویستی دەزانین لێرەوە هاوڵاتیان و دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی ئاگاداربکەینەوە، بۆ ڕێگرتن لەدووبارەبوونەوەی ئەم هەڵسوکەوتە تۆمەتکارییە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتە بکەن و لەئەگەری ئاگاداربونیان لەئەنجامدانی هێڵەگەرمەکانی( 104 ٫ 105 ٫ 100) ئاگاداربکەنەوە.

هاوبەشی پێبکە بۆ سۆشیاڵ میدیا

facebook instagram twitter linkedin sms
پۆستی هاوشێوە